ئازاد خانچەزەر ” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاڵاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئازاد خانچەزەر” دوای ٢مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە دانانی بارمتە بە شێوی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە مەریوان ئازد کرا.
٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان “ئازاد خانچەزەر” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کرابوو.