محەممەد محەممەدی هاووڵاتی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە پیرانشار بە ناوی “محەممەد محەمەدی” بە دانانی بارمتی ٢ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابووکە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.