هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٤ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی رەحیم خان سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ئیبڕاهیم جانەفەرد” لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەری ئەو شارە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە ساڵێ ١٤٠١ هەتاوی دوای جیا بوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت کە پەش تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کردووە و سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.