
خۆڕاگری: محەممەد دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد دادڕەس، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە زیاتر شەش ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە وبە ژمارەیەکی زۆری هێزی سەرکوتکەری چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و تەقەکردن دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.