بۆکان پزشکێک و یاریدەدەرەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە شاری بۆکان پزشکێک و یاریدەدەرکەی بە ناوەکانی “دکتۆر سالح ئەحمەدی تەمەن ٥٥ ساڵ” و”سولێمان جاوید تەمەن ٣٥ ساڵ” لە شوێنی کارەکەیان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.شایانی باسە لە ماوەیڕۆژانی ڕابردوو دا ١٢ کەس لە هاووڵاتیانی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر کراون.