خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی “کەیوان زەند کەریمی”کە ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ پاش زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دووبارە دەستبەسەر کردنەوەیئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.