“ناسر فەقێ عیسا” لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری مەهاباد سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەستبەسەر کراوی کورد “ناسر فەقێ عیسا”کە لە رەوتی شوڕشی ژینا دا دەستبەسەر کرابوو لە لایەن دادگای تاوانەکانی شار مەهاباد سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە کارمەندی مانگی سووری شاری مەهابادە بە تۆمەتی ڕاگرتنی گولەی ساچمەیی بە ٢ ساڵ بەند کران و ڕاگرتنی گولەی شەر بە ٢ سال بەندکران و بە تۆمەتی تیمار کردنی بریندارەکانی شوڕشی ژینا بە ٢ ساڵ بەند کران و تێکدانی ئاسایشی وڵات بە ١٨ مان بەند کران مەحکووم کراوە.

“ناسر فەقێ عیسا” ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراو کە دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە.