دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی  هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی پێسوە سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “مووسا ئیسماعیلی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای نێوان پەسوە و پیرانشآر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراو لە هامان کات دا دەست بەسەر ماشینەکەی دا گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.