سنە، “عیباد حەبیبی”چالاکی مەدەنی سزای ١ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراوی بە سەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا

چالاکێک مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی “عیباد حەبیبی” لە لایەن دادگای شووڕشی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە سەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە کە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی ئامادەکاری کردنی مەراسمی نەورۆزی بانگهێشتی دادگا کرابوو،کە دواتر بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.