دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئازاد بەندەری، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئازاد بەندەری، خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرنایی بنەماڵەکەی.