دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لاوێکی تەمەن ٢٠ساڵانی خەڵکی پیرانشار بەناوی ” حامید بێهراج” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕێژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، حامید بێهراج، هاووڵاتیی تەمەن ٢٠ساڵانی خەڵکی گوندی “سەرینچاوێ”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەکاتی دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە تەمەن ٢٠ساڵەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و ودروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران وهەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئەوەش بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.