دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییە خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “سیروان سپێهری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، سیروان سپێهری، هاووڵاتیی خەلکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سەرەڕی هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەی سپێهری بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.