دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەلام خزرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠ی هەتاوی، سەلام خزرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی گەندی “گردەبن”ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە  و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیس لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.