هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران سزای بەند کرانی بە سەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “عادڵ نەدیمی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی تاران سزای ٢ ساڵ بەند کران و لێدانی ٢٠ قامچی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “عادڵ نەدیمی” بە تۆمەتی بێڕێزی کردن بە ڕەهب ەر و وەلایەتی فەقی لا لایەن دادگای شوڕشی تاران بە ٢ ساڵ بەندکران لێدانی ٢٠ قامچی مەحکووم کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە، دوای یەک مانگ ئەشکەنجەو لێکۆڵینەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانە و ئێستا لە زیندانی فەشافویە دایە.