هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە ناوەی “ئەمیر زەندی”بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.