دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری دەماوەند

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، دانیشتووی دەماوەند بە ناوی “فەرزاد ڕۆستەمی”دوای دەستبەسەرداگرتنی موبایل کەلوپەلە شەخسییەکانی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گواسترراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هاوکات لەگەڵ دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە” فەرزین ڕۆستەمی و بێهزاد ڕۆستەمی، براکانی فەرزاد ڕۆستەمی و شاپور حەبیبی، جەلال محەممەدی، مەهدی قاسمی، سەیوان قاسمی، لوقمان قاسمی، جمیل سفیدی، فەرشاد موڵکی دۆخت و ئیقباڵ مورادی زەر”دوای دەستبەسەرداگرتنی موبایلەکانیان لە ڕۆژانی ڕابردوو دا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووسی فەرزاد ڕۆستەمی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەست دا نییە.