
خۆڕاگری: جەهانگیر ڕۆستەمی، چالاکوانی فەرهەنگیی خەڵکی هەرسین، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، جەهانگیر ڕۆستەمی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی فەرهەنگییان و مامۆستای خانەنشینکراو و هاووڵاتیی خەڵكی شاری هەرسینی سەربە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە ب بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تاران و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکای دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیش جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە.