دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: وەحید سورخگوڵ، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان، دوای ئەوەیکە لالەیەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بانگ کراوە، دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەحید سورخگوڵ، خەڵکی شاری کرماشان، پاش ئەوەی لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بانگ کراوە، و راستەوخۆ لەوێ دەسبەسەر کراوە و ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی و پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن لقی ٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژمەوە لە کرماشان بانگ کرابوو.

شایانی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو باریەوە، بێ‌ئاکام ماوەتەوە.