سنە، “مەلا ساحیب ئەحمەدی”بانگهێشتی دادگای تایبەت بە ڕووحانییەت کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی یەکێک لە فەقێیەکانی شاری سنە بە ناوی”مەلا ساحێب ئەحمەدی” بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان کرا.

ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “مەلا ساحیب ئەحمەدی”یەکێک لە فەقێیەکانی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنڵە لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بەرمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

مەلا ساحیب ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.