خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقزبە ناوی “فەرهاد شێخی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرەج هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە سەر کەل و پەلی شەخسی ئەو داگرتووە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دانییە.