“محەممەد ئازەربەرزین”بە بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی”محەممەد ئازەربەرزین”٢٦ ساڵە خەڵکی پێرانشارکە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابووبە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مانگی بانەمەڕیی١٤٠٢ی هەتاوی محەممەد(شێرزاد) ئازەربەرزین بە تۆمەتی،هەبوونی کوکتێل مولوتۆف و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ و٢ ملیون تمەن سزای پێبژاردن و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.