دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ‌بوونی بەڵگەی یاسایی و قەزایی هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و دەسبەسەر وگواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەسەد محەممەدی لە بەردەستدا نییە.