خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەقز بەناوەکانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەد وەیسی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، سیروان خوداکەرەمی و محەممەد وەیسی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
