خۆڕاگری: ڕؤژنامەنووس ژینا مودەرس گورجی لە لایەن دادگا سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  ڕۆژنامەنووس چالاکی بواری ژنان خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ژینا مودەرس گورجی”لە لایەن دادگای شوڕشی شاری سنە سزای ٢١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

دادگا ئەو ڕۆژنامە نووسەی بە تۆمەتی درووست کردنی دەستە و گرووپ بە مەبەستی ڕووخانی ڕێژیم بە ١٠ ساڵ بەندکران و هاوکاری لەگەڵ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بە ١٠ساڵ بەندکران و پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ بەندکردن مەحکووم کردووە.

ناوبراو لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا،کە دوای ٨٤ ڕۆژ مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتەی ٥ ملیاردی لە زیندان ئازاد بوو.