خۆڕاگری: ڕؤژنامەنووس ئیرەج محەممەدزادە لە لایەن دادگا سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئیرەج محەممەدزادە”لە لایەن دادگای تاوانەکانی جوانڕۆ بە تۆمەتی تێکدانی ڕای گشتی و پرۆپاگەندە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

“ئیرەج محەممەدزادە”ڕۆژنامەنووس وچالاکی بواری ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە شاری کرماشان ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی  دوای بانگ کرانی بۆ دادگای ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی شاری کرماشان.