خۆڕاگری: مێهدی مەجیدی لە لایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مێهدی مەجیدی”لە لایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی لاگیری لە ئیسرائیل سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی لاگیری لە وڵاتی ئیسرائیل بە ٣ ساڵ بەند کردن و پرۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ١ ساڵ بەندکران وبێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١ سال بەندکران  مەحکووم کراوە.

ناوبراو ١٥ خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و دوای یەک مانگ و دە ڕۆژ زیندان دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.