دەسبەسەر و بێسەروشوێنکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بەشهەد و مەلەکشای لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.

ڕۆژی پێنج شەممە، ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٥ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەمین مەفتوعی ١٦سالە، نادر ڕابە ٥٤سالە، فەرشاد مهدەوی ٢٥سالە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

محەممەد ئەمین مەفتوعی ١٦سالە خەڵکی قووچان کە لە نارەزایەتییەکان لە١٨ی مانگی بەفرانبار ٨ی ژانویە دەسبەسەرکراوە کە بۆ ئازادبوونی بارمتەی پێنج ملیون تمەنی بۆ دیاری کراوە. هەرلەو پێوەندییە دا نادر ڕابە ٥٤سالە خەڵکی مەلەکشای ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممە٢٣ی فورییەی ٢٠٢٦ی میلادی، فەرشار مە‌هدەوی ٢٥سالە خەڵکی مەلەکشای کە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە ٢٤ی فورییەی٢٠٢٦ میلادی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر و گوستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.