پیرانشار: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی “تاهیر زێوە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەی و بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەمان ڕۆژ دوو هاووڵاتی تریش بە ناوەکانی” سەلاح سوڵتانی و ئەمیر فەقێ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.