بۆکان: “ئەفشین عەبدی” سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی زانکۆی کوردستان خەڵکی بۆکان دانیشتووی شاری سنە بە ناوی “ئەفشین عەبدی “لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری بۆکان سزای ٢ ساڵ ١١ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە ناوبراو بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ و ١١ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ناوبراو ٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە ماڵی باوکی لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کۆردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە پاش یەک حەوتوو بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەفشین عەبدی ٣٤ ساڵە خێزاندارە و خوێندکاری تێرمی ئاخری بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی کوردستانە.