خۆڕاگری: ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “هێدی نازمی” “پەیمان مەنسووری” لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری مەهاباد،بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کران.
ئەو دوو هاووڵاتییەڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.