مەهاباد دوو مامۆستای ئاینیی دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو مامۆستای ئاینیی بە ناوەکانی “مەلا فارووق ئەحمەدی” و “مەلا عەبدوولقادر قادری” لە بەردەم مزگەوتی داروسەلام لە شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو دوو مامۆستایە خەڵکی شاری سەردەشت و ڕەبەتن و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.