سەکینە پەروانە بەندکراوی سیاسی پێشوو لە ماوەی یەک مانگ دا بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی قووچان دوای بانگهێشت کردنی لە لایەن دادگای شوڕشی شاری مەشهەد لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 “سەکینە پەروانە” جاری یەکەم دوای ٢٠ ڕۆژ لە ئازاد بوونی رۆژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوو.ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد” سەکینە پەروانە” کە ماوەی ٤ ساڵ لە ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانە تێپەر دەکرد بەر لێبوردی گشتی کەوت لە بەندیخانەی عادل ئابادی مەشهەد ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.