خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٦ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی “سەجاد مورادی وەندان”لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا.
ۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “سەجاد مورادی وەندان”بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربرین بە مانەوەی بەردەوامی لە بەندیخانەو ناڕوووونی چارەنووسی لە ڕێگای دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتبوو.
ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری مەسجد سلێمان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.