“فەریبا زەند کەریمی” مامۆستایەکی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستایەکی خەڵکی سنە بە ناوی”فەریبا زەند کەریمی” دوای بانگهێشت کردنی لە لایە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 ئەو هاووڵاتییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراوەو،دوای دەستبەسر کردنیشی ماڵەکەیان پشکنیوە، تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.