سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر ٥٨هاووڵاتیی کورد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: ٥٨هاووڵاتی خەڵكی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەرکامیان سزای ٣مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٥٨ هاووڵاتی خەڵكی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ، لەلایەن لقی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار بەتۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەرکامیان سزای ٣مانگ بەندکردن و پێبژاردنی بڕی ٢٤ملیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییانەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە سزا دراون بریتین لە: ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیز خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەمەد شەریف ئەمینی کانی سەیران، موحەمەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئوفتادە، عەبدوڵڵا شاربان، ئەنوەر تارە، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەمەد ئەرشەد، دیار مەحموودی، جەماڵ مەحموودی، شێخ محەمەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، عەلی دانشی، دیاکۆ مەحموودی، عەبدولڕەحمان سوارە، موحەمەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، حەمزە زیباکەلام، شەریف یووسفی، ئومید چاوبازم، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزی خەڵخانە، ئەبووبەکر ئیران دووست، موحەمەد ڕەستگار، سەید ئومید قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵیان پوور دەشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یووسفی، سەید محەمەدساڵحی، موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتی شاد، تەبیب مودەڕسی، عادڵ دانشی، بایەزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکاڕەش، خالید ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانی پوور، حەسەن چەمەنی، محەمەد ڕەسووڵ پوور، سدیق کەریمی، ئێلیاس محەمەدی، میکائیل ئەحمەدزادە، ئەبووبەکر حەسەنی نژادی، ئومید محەمەدی، حسەین خەدیرپوور، ڕەسووڵ پیرووتی، مەنسوور قادرزادە، یووسف محەمەد ئەمینی کانی سەیران، حەسەن ئیسماعیلی و موبین پاس.