خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بەناوی “سالار شەمسی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بەوەش لەماوەی ۳ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە ۱۲کەس.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە کە لە ٣ڕۆژی ڕابردوودا ١١کەسی دەسبەسەر کردووە، بە دەسبەسەرکردنی سالار شەمسی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵكی ئەو شارە، ژمارەی دەسبەسەرکراوان ئێستا گەیشتووەتە ١٢کەس.
هێزه داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی دەسبەسەرکردنیان لە مەهاباد و دەوروبەری دەست پێکردووە و تا ئێستا ۱۲هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەرکردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیرانی هێندێکیان و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.