خۆڕاگری: عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنەلەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، عەلی ئەڵڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بەسەرۆکایەتی قازی “مستەفا عەزیزی” بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسکامییەوە لە سنە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ١مانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.