کەنگاوەر : ئاشکرا بوونی یەکێکی تر لە قووربانیانی جنایاتی کۆماری ئیسلامی ئێران

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاوولاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی”عیرفان خەزایی”٣٠ساڵە کوری حاتەم، کە ڕۆژی ٣٠ خەرمانان لە درێژەی نارەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری تاران بە تەقەی ڕاسەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دابوو. شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو لە ئارامستانی وەحیدییەی شاری شەهریارئەسپەردەی خاک کراوە