“سرووش موعینی فەر”خەڵکی بۆکام سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “سرووش موعینی فەر”لە لایەن دادگای کەیفەری ئەو شارە سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “سرووش موعینی فەر” بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژ کۆماری ئیسلامی وتێکدانی ئاسایشی گشتی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست سزای ٣ ساڵ بەند کران و لێدانی ٤٠ قامچی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.