خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی ئیندرقاش سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “حامید کام دژ” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە و تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.