دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی   هەتاوی هاووڵاتییەکی  خەڵکی شنۆ،بە ناوی”کامڕان عەزیزی” خەڵکی گوندی قەرەسەقەلی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.