دەسبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵكی دێلوڕان و هاوسەرەکەی

خۆڕاگری: کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەبسەسەر کراوە و دواتر هاوسەرەکەشیان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، کیانووشی چراغی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی دێوڕان و هاسەرەکەی بەناوی “ئەکرەم سەبزی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و کیانووش گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام و هاوسەرەکەشی دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بە پێبژاردنی پارە ئازاد کراوە.
ئەکرەم سەبزی پاش چەند کاتژمێر دەسبەسەربوون و لێپرسینەوە، بە بڕیاری پێبژاردنی ۲ ملیۆن و ۵۰۰ هەزارتمەن ئازاد کراوە کە بەپێی ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە، بڕی پارەی دیاریکراو بۆ ناوبراو ۱۱ ملیۆن تمەن بووە کە بەشێکی بەو مەرجەی پێی بەخشراوە کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەهیچ شێوەیەک هیچ چالاکییەکی نەبێت.