دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: کەیوان نیکنام، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کەیوان نیکنام، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی کە بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێنەداون.