خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بەناوەکانی “ئەنوەر کورد و بەفرین مەحموودی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بەفرین مەحموودی و ئەنوەر کورد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.