خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سەقز بەناوەکانی “هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییانە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە.