دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “عەلی ڕەسووڵیان” ماوەی سێ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، عەلی ڕەسووڵیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.