هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی لە شنۆ نووسەرێکیان دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەری خەڵكی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عومەر محەممەدی، شاعیر، نووسەر و مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو شاعیرە و دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.