بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی پێنج شەممە١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی “ئحەبیبوڵڵا لەتیفی” خەڵکی شاری سنە دوای تێپەڕێنی ١٧ ساڵ بەسەر بەند کردنی دا لە زیندان ئازاد کرا.
حەبیبوڵڵا ڕۆژی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە کاتێکدا کە خوێندکاری کۆتا ساڵی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی پیشەسازی لە زانکۆی ئیلام بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا. پاش سێ مانگ بەندکرانی لە سللوولی تاکەکەسیی گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنەدا، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەدا تۆمەتی ئەندامەتیی لە حیزبە کوردییەکانی درایە پاڵ و تاوانی “محارب” و “فەساد لەسەر عەرز”ی بەسەردا ساغ کرایەوە حوکی سێدارەی بەسەر دا سەپێندرا.
ناوبراو پاش ١٠ ساڵ مانەوەی لە زیندان لە ژێر سزای سێدارە حوکمەکەی بە لێخۆشبوونی بە ناو ڕەهبەری سزاکە بۆ بەندکرانی هەتا هەتایی گۆڕا،ئەمڕۆ ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی دوای ١٧ ساڵ بەند کران لە بەندیخانە ئازاد کرا.