خۆڕاگری: ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامرانی، ستار بابایی، زەکەریا فیروزبەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی، پێنج هاووڵاتیی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئاتیلا عەبدی، ڕەزا کامرانی، ستار بابایی، زەکەریا فیروزبەخت و ئیدریس عەبدوڵڵاهی، ٥هاووڵاتیی خەڵكی شاری جوانڕۆ ماوەی یەک حەفەتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
ئەو هاوڵاتییانە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە کرماشان و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوتوویەک بەسەر دەسبەسەربوونیاندا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.