“مامۆستا حوسێن عەلی مرادی” سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سنە با ناوی “مامۆستا حوسێن عەلی مرادی” پێش نوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل اللە لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو دادگایە دوو جار ئەو مامۆستا ئاینیی بە تۆمەتی”بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی خەڵک”بانگهێشتی دادگا کردووە کە دواجار ١٤ی خاکەلێوەی١٤٠٢ی هەتاوی بۆ دواجار لێپرسینەوەی لەگەڵ کراو ١٥ی خاکەلێوە بە فەرمی سەپاندنی ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی پێ ڕاگەیەندراوە.